کوردی

دامەزراوەی کۆنێ دەزگایەکی سەربەخۆ و بێلایەنە، کە لە ڕێگەی دەستەبەرکردنی پێشمەرجەکانی هونەر و زانستی فرەدەنگ و ئازادەوە دونیا پێشدەخات. چەقی هەڵسووڕانی دامەزراوەکە بریتییە لە دابین کردنی سەرچاوەی دارایی بۆ کاری بکەرانی زانست- و هونەر. لە ڕێگەی هاوکاریی داراییەوە پشتگیری لە توێژینەوەی زانستی، هونەری و کولتووری هەروەها گەیاندنی زانست بە دەستە و کۆمەڵەی جیاوە دەکەین. بایەخ بە فرەچەشنەیی و پێکەوە بەستنەوە ڕوانگە پێشبینیکراوەکان دەدەین.

دەکرێت ساڵانە لە نێوان ١ – ١٥ی مانگی سەرماوەزدا داواکاریی هاوکاری دارایی لە دامەزراوەی کۆنێ پێشکەش بکرێت. دامەزراوەی کۆنێ هاوکاریی لە توێژینەوەکانی بواری زانستە مرۆییەکان، کۆمەڵایەتییەکان و زانستی ژینگە هەرەوەها توێژینەوەکانی بواری هونەردا دەکات. لە بواری هونەردا هاوکاری لە تێکڕای هەڵسووڕانی پیشەیی بوارە هونەرییەکان دا دەکەین. داواکارانی فینلاندی و بیانیش دەتوانن داخوازی هاوکاریکردنی دارایی پێشکەش بکەن، بەڵام پرۆژە، کە داخوازی هاوکاری دارایی بۆ کراوە دەبێت بەسترابێتەوە بە فینلاندەوە.

دامەزراوەی کۆنێ لە لایەن Saari Residence هونەرمەندان و – توێژەرەوانی نێودەوڵەتی لە میونەمەکی دا سەرپەرشتی دەکرێت.

پیشەوەرانی هونەریی بوارە جیاکان، نووسەران، شاعیران، وەرگێڕان، ئاوازدانەران، ڕێکخەران و ڕەخنەگرانی فینلاندی و بیانیی و هەروەها کۆمەڵەهونەرییەکان دەتوانن داواکاری پێگەی ڕێسیدێنس پێشکەش بکەن.

دامەزراوەی کۆنێ ساڵی 2022 هاوکاری دارایی، پادداشتی دارایی و بەخشیشی تێکڕا بە بری زیاتر لە 48 میلیپن ئێورۆ پەسەند کردوە و بەخشیوە.

ماڵپەڕی تۆڕی ئینتەرنێتی دامەزراوەی کۆنێ بە زمانەکانی فینلاندی و ئینگلیزی هەن. ئەگەر لە بارەی هاوکارییە داراییەکانمانەوە پرسیارت لەلا دروست دەبێت، دەکرێت زانیاریی پەیوەندییەکانمان لێرەوە بەدەست بهێنیت